ددان لە چیەوە بەدیهات؟

تەندروستی لە ددانەوە دەست پێدەکات

كۆلێژی پزیشكیی ددانەوە پاڵپشتی دەكرێت. لە ئەیلوولی 2016 (رەنج سورمێ‌) قوتابی كۆلێژی پزیشكیی ددان -كە ئێستا سەرنووسەری گۆڤارەكەیە- بیرۆكەی گۆڤاری ددانی دانا. دوای هەوڵ و تێكۆشانێكی زۆر توانرا ڕەزامەندی سەرۆكایەتی زانكۆ وەربگیرێت و لە ماوەی ساڵێكدا ژمارەی یەكەمی ئامادە بكرێت و لە 1ی كانوونی دووەم بۆ ساڵی 2018 بخرێتە بەر دەستی خوێنەران. گۆڤاری ددان بە دوو زمان دەردەكرێت كە یەكەمیان كوردییە، ئامانج لێی رۆشنبیركردنی كۆمەڵگایە لەو بابەتانەی پەیوەندی بە پزیشكیی ددانەوە هەیە و چاو كردنەوەیانە بۆ هەڵبژاردنی گونجاوترین چارەسەر بۆ كێشەكانی دەم و ددانیان و ئاشنا كردنیانە بە رێگاكانی پاراستنی تەندروستی دەم و ددان. و دووەمیشیان ئینگلیزییە كە بە زمانێكی ئەكادیمی نێودەوڵەتی ئەژمێر دەكرێت لە نێوان پرۆفیسۆر و پزیشكانی ددانی كوردستان و هەموو جیهان، كە ئەویش گونجاوترین رێگایە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و شارەزایی و دوا پێشهاتە زانستییەكان لە بەشەكانی پزیشكیی ددان. هەر بە گوڕی دروشمەكەمان "تەندروستی لە ددانەوە دەستپێدەكات" درێژە بە كارەكانمان دەدەین بۆ مانەوە لە ئاستێكی پرۆفیشناڵ تاكو زیاترین سوود بگەیەنین بە هەمووان. دەمانەوێت هاوپیشەكانمان و نەوەكانی داهاتوو فێربكەین كە هەرگیز لە كاركردن و خەبات نەوەستن بۆ بەرەوپێشبردنی رەوتی كەرتی تەندروستی و بە تایبەتی پزیشكیی ددان لە كوردستان و هەموو عێراق.


دەستپێک